له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی مـژار ـ سه‌باره‌ت به پڕۆسـەی سـیاسـی هـەرێـم .. ئاسـتەنگ و چارەسـەرەکان، جـەعفەر ئـیبراهیـم ـ ئەندامی مەکتەبی سـیاسـی پ.د.ک رایگه‌یاند: پڕۆسه‌ی سیاسی له عێراق كه‌وته سه‌ر رێڕه‌وی خۆی راست و دروست ، كورد به‌شدارن و كاران له‌و به‌شدارییه ، به‌ڵام یه‌كهه‌ڵوێست بن ئه‌وا ده‌ستكه‌وته‌كان باشتر جێبه‌جێ ده‌بن ، به‌ڵام هه‌ڵوێستی جیا ئه‌وا وه‌كو پێویست ده‌ستكه‌وته‌كان به ده‌ست نایه‌ت .
جه‌عفه‌ر ئێمینکی روونی كرده‌وه، پارتی خاوه‌ن پرسێكی نه‌ته‌وه‌ییه له چوارچێوه‌ی عێراق، خاوه‌ن پرسێكی گرنگه، پێشبینی پارتیش له جێگه‌ی خۆیه‌تی، پارتیش رۆڵی هه‌ره گرنگی بینی له خستنەسه‌ر رێره‌وی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق له‌و قۆناغه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا كه پارتی هیچ كات پله و پۆستی نه‌كردۆته گرفت، به‌ڵكو پرسی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی لای پارتی گرنگه .
جه‌عفه‌ر ئێمینکی راشیگه‌یاند كه قه‌واره‌ی هه‌رێم ، قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوورییه، هه‌ر كه‌سێك پێویسته خۆی بگونجێنێ له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌واره‌یه، ناكرێت بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌ك په‌نا بۆ قسه‌ی ناره‌وا و نا نه‌گونجاو ببردرێت .
به‌ڕای جه‌عفه‌ر ئیبراهیم، گرفته‌كان له نێوان پارتی و یه‌كێتی له هه‌ندێ تێگه‌یشتن، پرس، چاره‌سه‌ر ده‌بن و ئه‌و هه‌موو گله‌یی و گازاندانه ده‌ڕوێنه‌وه و نامێنێت .
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌و گرفتانه‌ی كه بوونی هه‌یه له سلێمانی پێویسته له براده‌رانمان له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان چاره‌سه‌ری بكات له عێراق ته‌وافوق گرنگه به‌ڵام ئێمه له‌و وڵاته پێویستیمان به ئالیه‌تێكی باش هه‌یه بۆ ئه‌و ته‌وافوقه كه كاری له سه‌ر بكه‌ین .
سه‌باره‌ت به كه‌ركووك رایگه‌یاند پێویسته پرسی كه‌ركووك و شه‌نگال چاره‌سه‌ر بكرێن، هیواشی خواست ئه‌و حكوومه‌تەی ئێستای عێراق ئه‌و پرسانه چاره‌سه‌ر بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.