به‌رپرسانی باخچەی لە كۆردیێرا ئه‌سۆل دیل سیرنانپ ڕایانگه‌یاند كه 6 هه‌زار بێچووه كیسه‌ڵیان خستە ناو ده‌ریاچه‌كانی ئه‌مازۆن كرد له سێ جۆر له‌و كیسه‌ڵانه‌ی مه‌ترسی له‌ناوچوونیان لێ ده‌كرێت، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی زازوزێ بكه‌ن.
بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و مه‌به‌سته‌یش به‌رپرسانی ژیانی ئاژه‌ڵان هێلكه كیسه‌ڵه‌كان له كه‌ناری ئه‌مازۆن كۆده‌كه‌نه‌وه و بۆ شوێن و حه‌وزی ده‌ستكردیان ده‌به‌ن له‌وێ 60 ڕۆژ له‌ناو ئامێری ده‌ستكردا دایانده‌نێن تا زاوزێ دەکەن و دواتر بۆ ناو ده‌ریاچه‌كان ده‌گوێزرێنه‌وه.
له‌مباره‌وه گۆستاڤۆ مۆنتۆیا سه‌رۆكی باخچه‌ی نیشتمانیی كۆردیێرا ئه‌سۆل دیل سیرنانپ به فرانس پرێسی ڕاگه‌یاند كه 6 هه‌زار و 100 بێچووه كیسه‌ڵی جۆری تاریكایا و چارابا و تیبارۆیان خستە ناو ئاوه‌كانی حه‌وزی ئه‌مازۆندا.
مۆنتۆیا ڕاشیگەیاند: له‌گه‌ڵ به‌ره‌ڵاكردنی ئه‌م جۆره كیسه‌ڵانه كه مه‌ترسی له‌ناوچوونیان هه‌یه ده‌شێت ژماره‌یان له‌ناو حه‌وزی ده‌ریاچه و ڕووباره‌كانی ئه‌مازۆندا زۆرتر ببێت.
زانایانی ژینگه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه پاراستنی دارستانه باراناوییه‌كانی ئه‌مازۆن و سیستەمی ژینگه‌یی له‌و ناوچه‌یه كارێكی گرنگه بۆ ئه‌ستێره‌ی زه‌وی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌توانن گازه گه‌رمخانه‌ییه‌كان هه‌ڵمژن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.