Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:47

خۆپیشاندان له‌ ئێران به‌رده‌وامه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش 16 هاووڵاتی كوردیان ڕفاند

کوردستان TV
100%

لەدوای هێرشی هێزە ئه‌منییه‌كان بۆ سەر گوندی "وش تەپە"ی سەر بە شاری بۆکان و قوتابخانەی ئەو گوندە، لانی کەم 16 هاووڵاتی ئەو گوندە و لە ناویاندا کچێکی تەمەن 12 ساڵیان ڕفاندووە.

ناسنامەی ئەو 16 کەسە ڕفێندراوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە بەم شێوەیەی خوارەوەیە: هێمن ئەمین نەژاد، هێمن لوتفوڵڵاهی، هیوا لوتفوڵڵاهی، ئەرسەلان عەزیزی، هانیە عەزیزی (12 ساڵ و کچی ئەرسەلان)، محەممەد ئەسەدی، شۆڕش ڕەحیمزادە، مستەفا ڕەحیمزادە، یادگار عەلیزادە، فەرهاد ئابدار، شاهین سلێمانی، ئەردەڵان ڕەحیمزادە، ئەرسەلان ڕەحیمزادە، سەیوان ڕەحیمزادە، زانیار عەلیزادە و زانیار حەمزەڕەش.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، هەر یەک لە محەممەد ئەسەدی، شۆڕش ڕەحیمزادە و موستەفا ڕەحیمزادە لە کاتی دەستبەسەرکرانیان لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە تەقەیان لێکراوە و بریندار کراون.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەم 16 هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان بێ ئەنجام ماوەتەوە.

شیاوی ئاماژە پێدانە، کە ژمارەی دەستبەسەرکراوان لە 16 کەس زیاترە، بەڵام هەتا ئێستا هەنگاو توانیویەتی ناسنامەی 16 کەسیان ئاشکرا بکات.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.