Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 18:24

لالیگا.. ریال مەدرید لە یاریگای خۆی دووچاری یەکسانبوونێکی چاوەڕوان نەکراو بوو

کوردستان TV
100%

لە میانی یارییەکانی هەفتەی دوازدەهەمینی خولی پلە یەکەمی تۆپی پێی ئیسپانیا (لالیگا)، یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی 1-1 لەگەڵ یانەی جیرۆنا یەکسانبوو.
نیوەی یەکەمی ئەو یارییەی کە یانەی ریال مەدرید-ی پێشەنگی لالیگا لە یاریگای خۆی پێشوازی لە یانەی جیرۆنا کرد، بە ئەنجامی 0-0 کۆتایی هات.
ریال مەدرید، لە خولەکی 70دا بە گۆڵێکی ڤینیسوس بە ئەنجامی 1-0 پێشەنگی تۆمار کرد و یانەی جیرۆنا لە خولەکی 80دا پەناڵتییەکی بەدەستهێنا و توانی لە رێگەی کریستیان ستوانی گۆڵی یەکسانبوون بکات.
لە خولەکی 91ی یارییەکە تۆنی کرۆس-ی یاریزانی ریال مەدرید دووەم کارتی زەردی وەرگرت و بەکارتێکی سوور خرایە دەرەوەی یاریەکە.
ریال مەدرید، کە تاکە یانەی لالیگایە تاکو ئێستا هیچ یارییەک نەدۆڕابێت بە یەکسانبوونەی بە ئەنجامی 1-1 لە بەرامبەر جیرۆنا تووشی خاڵ بەربوونێکی چاوەڕوان نەکراو بوویەوە.
یانە شاهانەکە، دوای ئەم بردنەوەیە کۆی خاڵەکانی بۆ 32 خاڵ بەرزکردەوە و بە جیاوازی خاڵێک لە پێش بارسێلۆنای (31 خاڵ) نزیکترین رکابەرێتی.
هاوکات جیرۆنا کۆی خاڵەکانی بۆ 10 خاڵ بەرزکردەوە.
لەلایەکی دیکەوە، ئەستێرەی ریال مەدرید کەریم بنزیما بۆ سێیەم یاری لەسەریەکە بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی یاری بکات.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.