له كۆتا یاری ركابه‌رییه‌كانی هه‌فته‌ی 14هه‌مینی پرێمیه‌رلیگدا، مانچێسته‌ر یونایتد به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر وێستهام یونایتددا سه‌ركه‌وت.
مانچێسته‌ر یونایتد كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاری كه‌متری كردووه له پله‌ی شه‌شه‌مدا ده‌ستی به هه‌فته‌ی 14هه‌م كرد، میوانداریی یانه‌ی وێستهام یونایتدی كرد.
یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان به گۆڵێكی راشفۆرد له خوله‌كی 38دا توانییان یارییه‌كه ببه‌نه‌وه.
به‌وشێوه‌یه‌ش راشفۆرد توانی 100هه‌مین گۆڵی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه تۆماربكات.
مانچێسته‌ر یونایتد توانی خاڵه‌كانی بگه‌یه‌نێته23 خاڵ و بچێته پێنجه‌می ریزبه‌ندیی. وێستهام له 14 خاڵدا مایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.