لە میانی یارییەکانی هەفتەی چواردەهەمینی خولی نایابی تۆپی پێی ئینگلتەرا (پرێمیەر لیگ) یانەی ئارسیناڵ بە ئەنجامی 5-0 لە نۆتینگهام فۆرێست-ی بردەوە.
ئارسیناڵی پیشەنگی پرێمیەر لیگ، میواندارێتی نۆتینگهام فۆرێستی ریزی خوارەوەی ریزبەندەکە کرد.
یانەی ئارسیناڵ توانی لە رێگەی مارسیال لە خولەکی پێنجەم، نیڵسون لە خولەکەکانی49 و 52، پارتێی لە خولەکی 57 و ئۆدیگارد لە خولەکی 78 پێنج گۆڵی بردنەوە تۆمار بکات.
دوای ئەم بردنەوەیە یانەی ئارسیناڵ، کۆی خاڵەکانی بۆ 31 خاڵ بەرزکردەوە و لە پێشەنگی خولەکە جێگیربوو و نۆتینگهامیش بە نۆ خاڵ لە خواری ریزبەندەکە مایەوە.
تۆپی پێ.. ئارسیناڵ یانەی نۆتینگهام فۆرێستی گۆڵباران کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.