لە گەڕی 12هەمینی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا (سێری ئا)، یانەی ئەی سی میلان رووبەڕووی یانەی تۆرینۆ، بووەوە.
یاریزان کۆفی دجیدجی لە خولەکەکانی35 و 37دا، دوو گۆڵی یەک لە دوای یەکی بۆ یانەی تۆرینۆ تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی 2-0 کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەشدا و لە خولەکی 67دا، یاریزان جونیور مێسیاس گۆڵێکی بۆ یانەی میلان تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 لە بەرژەوەندی تۆرینۆ کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش یانەی تۆرینۆ ژمارەی خاڵەکانی بۆ 17 خاڵ بەرز کردەوە و گەیشتە ریزبەندی نۆیەم. لە بەرامبەریشدا، یانەی ئەی سی میلان دووەم شکستی ئەم وەرزەی تۆمار کرد و بە 26 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی یانە ئیتاڵییەکاندا مایەوە.
لە یارییەکی دیکەشدا، یانەی ئاتالانتا رووبەڕووی یانەی ئێمپۆلی بووە و یارییەکە بە ئەنجامی 2-0 لە بەرژەوەندی ئاتالانتا کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش یانەی ئاتالانتا، ژمارەی خاڵەکانی بۆ 27 خاڵ بەرز کردەوە و گەیشتە ریزبەندی دووەمی یانە ئیتاڵییەکان.
لە سێ یاری دیکەی سێری ئادا کە دوێنێ بەڕێوەچوون، ئەنجامەکان بەم شێوەیە بوون:
کرێمۆنێسێ 0-0 ئودینێسی
سپێزیا 1-2 فیۆرێنتینا
لاتسیۆ 1-3 سالێرنیتانا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.