Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 18:22

کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە و سبەی سێشەممە تاوەباران و بروسکە بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کەشی ئەمڕۆی ئاسمان هەوری تەواو دەبێ لەگەڵ دابارینی تاوەبارانی کەمی  پچڕپچڕ لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم کە هەندێ جار هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێ، لە کاتەکانی ئێوارە ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆرێت. هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە.

ڕاشیگەیاند: خێرایى با لەسەرخۆ- مامناوەند  دەبێت (10- 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک و ئاراستەی با باکووری  خۆرهەڵات دەبێت، پلەکانی گەرماش نزمبوونەوەیەکی کەم بە (1-2) پلە بەراورد لەگەل تۆمارەکانی دوێنێ، هەروەها مەوداى بینین /  ( 7 – 9 ) کیلۆمەتر دەبێت.

کەشناسی کەشوهەوای سبەی سێشەممەشی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو: کەشی ئاسمان بەگشتیی نیمچەهەور دەبێ ئەگەری تاوەباران و برووسکە هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەتایبەتی لەکاتەکانی بە یانیدا.

ئاماژەی بەوەش داوە کە خێرایى با لەسەرخۆ- مامناوەند  دەبێت (10- 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم خێرایی با ئەگەری چالاکبوونی هەیە  بۆ ماوەیەکی کەم  لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا، ئاراستەی با باکووری خۆرئاوا و مەوداى بینین لەنێوان ( 8 – 9 ) کیلۆمەتر دەبێت.

کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی خستووەتەڕوو :

هەولێر     :  26 پلەى سیلیزى

سلێمانی    : 24 پلەى سیلیزى

دهۆک     :  25 پلەى سیلیزى

کەرکووک  : 27 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە   :  25 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  25 پلەى سیلیزى

سۆران    :  21 پلەى سیلیزى

گەرمیان  :  28 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.