بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 31ـی 10ـی 2022، 50 مووشەک لەلایەن ئۆکرایناوە تەقێنرانەوە کە ئاراستەی ئەو وڵاتە کرابوون.
هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند: ڕووسیا لە هێرشێکی نوێی چڕدا بۆ سەر دامەزراوەی وزەی ئۆکرانیا "زیاتر لە 50 مووشەکی کروز"ـی ئاراستە کردوون.
هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا لە کەناڵی تێلێگرامەوە ئاماژەی بەوە داوە کە زیاتر لە 50 مووشەکی کروزی X-101/X-555 لە ڕێگەی فڕۆکەکانی Tu-95 و Tu-160 لە باکوری دەریای قەزوین و ناوچەی ڕۆستۆڤ لە ڕووسیا تەقێندراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.