نه‌خۆشێك كه ته‌مبه‌ڵی گلاندی ده‌ره‌قی هه‌بێت و به‌ته‌واوی ده‌ستنیشان كرابێت، حه‌بی ڕۆژانه‌ی بۆ نوسراوه‌و به‌رده‌وامه، كاتێك پشكنینی تاقیگه‌یی هۆرمۆنی ده‌ره‌قی ده‌كات نۆرماڵه بۆ خۆی واز له‌ده‌رمانه‌كه دێنێت و حه‌به‌كه‌ی ڕاده‌گرێت، یان ئه‌وه‌تا ته‌ندروستكارێك پێی ده‌ڵێت ته‌واو نۆرماڵه، حه‌به‌كه‌ت بوه‌ستێنه.
له‌م باره‌ییه‌وه (د. یوسف خه‌تێ – پزیشكی هۆڕمۆنه‌كان ) ده‌ڵێت" ئه‌و كاره هه‌ڵه‌یه، چونكه ته‌مبه‌ڵی گلاندی ده‌ره‌قی درێژخایه‌نه‌و كه نۆرماڵ بێت مانای وایه بڕی ده‌رمانه‌كه ته‌واوه‌و با به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ری".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" نه‌خۆشێك كه زه‌ختی هه‌یه‌و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر حه‌به‌كانی پاشان كه زه‌ختی بۆ ده‌گیرێت ده‌رده‌كه‌وێت كه زه‌خته‌كه‌ی باشه، نۆرماڵه، حه‌به‌كانی ده‌وه‌ستێنێت، یان ته‌ندروستكارێك پێی ده‌ڵێت زه‌ختت نۆرماڵه تۆ زه‌ختت نییه، حه‌به‌كانت ڕابگره،ئه‌و كاره هه‌ڵه‌یه، چونكه زه‌خت به‌رزی یان به‌رزه‌په‌ستانی خوێن نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌نه‌و پێویستی به‌ده‌رمانی ڕۆژانه هه‌یه، مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌یه به‌خواردنی ڕۆژانه‌ی ده‌رمانه‌كه زه‌ختی نۆرماڵ بێته‌وه، ته‌واو كۆنترۆڵ بێت".
له كۆتاییدا د. یوسف خه‌تێ ده‌ڵێت "پزیشك ده‌ڵێت، له‌و هه‌فته‌یه دوو نه‌خۆشی له‌و جۆره‌م بینیوه، یه‌كیان حه‌بی زه‌ختی ڕاگیرا بوو، ئه‌وی تریش حه‌بی ته‌مبه‌ڵی غوده، هه‌ردووكیان نه‌خۆشیه‌كانیان سه‌ری هه‌ڵدابوویه‌وه،بۆیه ده‌ڵێم هیچ ده‌رمانێكی نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان له‌خۆته‌وه ڕامه‌گره، چونكه ئه‌و كاره هه‌ڵه‌یه".
ئا- كامران
ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی" غوده"یان هه‌یه نابێ ئه‌و كاره هه‌ڵانه بكه‌ن

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.