لە ئاکامی لافاو و رۆچوونی زەوییەوە کە بەهۆی باران بارینی بەلێزمە فلیپین-ی گرتووەتەوە، 98 کەس لە گیانیان لەدەستداوە.
لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەو وڵاتە ئاماژە بەوە دەدەن کە لە ئاکامی لافاو و رۆچوونی زەوییەوە لە 27ی ئەم مانگەوە تاکوو ئێستا 98 کەس لە گیانیان لەدەستداوە.
بەهۆی باهۆزی کەمەرەیی نالگای-یەوە، زیانێکی زۆر بە شاری ماگوینداناو گەیشتووە و بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەوییەوە 53 کەس لەوێ گیانیان لەدەستداوە.
کارەکانی گەڕان و فریاکەوتن لە گوندی کوسیۆنگ کە دەکەوێتە نزیک شاری ماگوینداناو بەردەوامن کە مەزەندە دەکرێت 80 بۆ 100 کەس لەژێر خاکدا بن.
پۆلیس و هێزەکانی سوپا هاوکاری خۆبەخشان دەکەن لە کارەکانی گەڕان و فریاکەوتندا.
ئەم باهۆزە کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر ژیانی نزیکەی دوو ملیۆن کەس و زیاتر لە 975 هەزار فلیپین-ییش ناچاربوون ماڵەکانیان جێ بهێڵن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.