زۆرن ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن به‌هره‌ن ، ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی باش ، له ژیانی رۆژانه‌یان سوود به كۆمه‌ڵگا به‌گه‌یه‌نن، كچێكی هیندی له رێگه‌ی نیگاركردنی تابۆله‌یه‌ك سه‌رنجی جیهانی بۆخۆی راكێشاوه، كاتی وێنه‌ی 15 كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌ی هیندی به‌یه‌كه‌وه له یه‌ك كات دا ده‌كێشێت.
گرته ڤیدیۆیه‌كه له‌تویته‌ری ملیاردێكی هیندی به‌ناوی" ئه‌نداد ماهینرا" بڵاوكرایه‌وه ،كاتێ كچێك ده‌رده‌كه‌وێت له رێگه‌ی یه‌ك تابلۆدا وێنه‌ی 15 كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌ی هیندی به‌یه‌كه‌وه ده‌كێشێت ، هه‌ر به‌هۆی ئه‌م به‌هریه‌وه، ملیاردێره‌كه بڕیاریدا هاوكاری ئه‌و كچه بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به به‌هره‌كه‌ی بدات ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ،ده‌رفه‌تی خوێندنی بێبه‌رامبه‌ری بۆ ده‌رخسێنێت.
كچه‌كه، كه ناوی "نورهان جاهان"-ه له كاتی نیگار كردنی 15 كه‌سایه‌تییه‌كه،چه‌ند دارێك به‌كارده‌هێنێت ،قه‌له‌می به داره‌كان به‌ستۆته‌وه له یه‌ك كات دا جوڵه‌یان پێده‌كات، تابلۆیه‌كه ده‌كێشێت، له كۆتاییدا ، وێنه‌ی 15 كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده به‌شێوه‌یه‌كی جوان و سه‌رنج راكێش ده‌رده‌كه‌وێت.
له كۆتاییدا ملیاردێره‌كه داوا ده‌كات ناوی ئه‌و كچه له فه‌رهه‌نگی گینیس بۆ ژماره پێوانییه‌كان تۆمار بكرێت، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌و كچه ده‌یكات ، كه‌س ناتوانێ بیكات.
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئه‌لمه‌دا
ڤیدیۆ.. كچێكی هیندی 15 وێنه له‌یه‌ك كاتدا به‌یه‌كه‌وه ده‌كێشێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.