سەر لەبەیانى ڕۆژى دووشەممە، ڕێکەوتی 31ی تشرینی یەکەمی2022، ئاوات جەناب نوورى، وەزیرى دارایی و ئابوورى، لەگەڵ هەریەک لە بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو و کەمال موسلیم، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى و محەمەد شوکرى سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەرى گشتىی گومرگى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بەشدارى کرد، پرسى هاوردە و هەناردەکردنى بەرهەمى کشوکاڵى ناوخۆ تاووتوێ کرا.
لەم کۆبوونەوەدا، ئاوات جەناب نوورى گوتى، بە کارئاسانیکردن بۆ جووتیاران و بەرهەمى ناوخۆیی، دەتوانین بناغەیەکى باش بۆ ژێرخانى ئابوورى دابمەزرێنین.
ئامادەبووان سوپاس و پێزانینى وەزیری دارایی و ئابووریان کرد، کە بەردەوام کارئاسانى کردووە بۆ کارەکانیان.
ئاماژەیان بەوەشدا، هەمیشە پێکەوە دەتوانین هەنگاوى گەورە بگرینەبەر بۆ هەناردەکردنى بەرهەمى ناوخۆ بۆ بازاڕى دەرەوە و باشترکردنى ژیانى جووتیاران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.