مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان دوو تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێكی دزیكردن ده‌ستگیركرد.
له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه: دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هاوڵاتییه‌ك له‌به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان سكاڵایان تۆماركرد كه دزی جۆراوجۆریان لێكراوه وه‌ك دزینی پاره‌و ئاڵتون و دەمانچە، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردو دوای وه‌ره‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا دوو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه ده‌ستگیربكرێن.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ب، ه، م) و (ك، ع، م) له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه كه چه‌ندین تاوانی دزیكردینیان له‌سنوری قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ئه‌نجامداوه.
راشگه‌یاندراوه، له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
دوو تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێكی دزیكردن ده‌ستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.