Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:24

ئابووریی ناوچەی یورۆ بە بەراورد بە چارەکی پێشتری لەسەدا 0،2 گەشەی کردووە

کوردستان TV
100%


ئابووریی ناوچەی یورۆ لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا، بە بەراورد بە چارەکی پێشتری، لەسەدا 0،2 گەشەی کردووە.

نووسینگەی ئاماری ئەورووپا (Eurostat)، داتا بەراییەکانی سەبارەت بەڕێژەی گەشەی ئابووریی لە چارەکی سێیەمی ساڵی 2022 لە یەکێتیی ئەورووپا و ناوچەی یورۆ، بڵاوکردەوە.

بەپێی داتاکان، کۆی بەرهەمی ناوخۆیی لە ناوچەی یورۆ کە 19 ئەندامی هەیە لە چارەکی سێیەمی ساڵدا، بە بەراورد بە چارەکی پێشتری، لەسەدا 0،2 زیادی کردووە. ئەمە لەکاتێکدا چاوەڕوانییەکان بەو ئاراستەیە بوو کە لەسەدا یەک زیاد بکات، بەو شێوەیەش گەشەی بازاڕی ناوچەی یورۆ لە خوار چاوەڕوانییەکانەوە بوو.

کۆی بەرهەمی ناوخۆیی لە ناوچەی یورۆ لە چارەکی سێیەمی 2022دا، بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی 2021 لەسەدا 2،1 زیادی کردووە.

هەروەها کۆی بەرهەمی ناوخۆیی لە یەکێتیی ئەورووپا لە چارەکی سێیەمی ساڵدا، بە بەراورد بە چارەکی پێشتری، لەسەدا 0،2 و بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو، لەسەدا 2،4 زیادی کردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.