ئه‌مڕۆ دووشه‌م مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆ كرا دەربارەی پرۆسەی سیاسی و دۆخی گشتی عێراق پاش دەستبەکاربوونی حکوومەتی نوێ کرد، جەخت لەوە کرایه‌وه کە پێویستە هەموو لایەنەکان پشتیوان بن بۆ سەرخستنی کارنامەی حکوومەتی نوێ، بۆ ئەوەی بتوانێت بەبێ جیاوازی خزمەتی گشت هاووڵاتییان و پێکهاتەکانی عێراق بکات، هه‌روه‌ها کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی بەپێی دەستوور چارەسەر بکات.
چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، بە تایبەتی پرۆسەی بنیاتنانی ژێرخانێکی دیجیتاڵی لە هەرێمی کوردستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان هه‌ردوولا بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.