سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م یه‌كه‌م گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ئه‌نجام دا و به‌ره‌و وڵاتی جه‌زائیر به‌ڕێكه‌وت.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆماری عێراق بڵاوی كرده‌وه: د. له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌ره‌و جه‌زائیر به‌ڕێ كه‌وت بۆ به‌شداریكردن له 31مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی كه له شاری جه‌زائیری پایته‌ختی وڵاتی جه‌زائیر به‌ڕێوه ده‌چێت.
ڕاشیگه‌یاند: هاوشانی سه‌رۆك كۆمار، له گه‌شته‌كه‌دا شاندێكی باڵای عێراقیش به‌شدارن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له‌تیف ڕه‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق له 31مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات، له وتاره‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات له‌گه‌ڵ پلانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.