شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌ستگیركردنی سێ ئه‌ندامی باڵای ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی له شاری كه‌ركووك ڕاگه‌یاند.
شانه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا: ده‌زگای هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕالی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی هاوبه‌شدا توانیان سێ سه‌ركرده‌ی دیاری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له سنووری پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیر بكه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: یه‌كێك له تیرۆریسته ده‌ستگیركراوه‌كان پله‌ی به‌رپرسی ئاسایشی ناوخۆی له شاری كه‌ركووك هه‌بووه و سه‌رپه‌رشتی 4 مه‌فره‌زه‌ی كردووه كه له 16 تیرۆریست پێكهاتبوون و كارییان كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و چاودێری له‌سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و ئه‌فسه‌ران و ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان بووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تیرۆریستی دووه‌م له شارۆچكه‌ی حه‌ویجه ده‌ستگیر كرا كه كاری گواستنه‌وه و ئاماده‌كردنی تیرۆریستان و گواستنه‌وه‌ی زانیاری بووه، له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كانیشدا ده‌ركه‌وتووه 7 برای هه‌یه و هه‌ر هه‌موویان تیرۆریستن و یه‌كێكیشیان سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری داعشه.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئاماژه‌ی به تیرۆریستی سێیه‌میشدا كه له شاره‌دێی تازه له سنووری پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركراوه و دانی به‌وه‌داناوه كه له ساڵی 2014وه ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستی داعشه و پێشتر به‌شداری له چه‌ندان كرده‌وه‌ی تیرۆریستی‌دا كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.