حكوومه‌تی ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌م سزای به‌سه‌ر 10 به‌رپرس و 4 دامه‌زراوه‌ی ئه‌مه‌ریكی سه‌پاند.
ئاژانسی دهنگوباسی ئێران بڵاوی كرده‌وه: به‌هۆی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی ئێران، سزا سه‌پێنرا به‌سه‌ر 10 به‌رپرس و 4 دامه‌زراوه‌ی ئه‌مه‌ریكی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سزاكان ئاژانسی ناوه‌ندی هه‌واڵگری (سی ئای ئه‌ی) و پاسه‌وانی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكاش ده‌گرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان سه‌پاندنی سزاكه به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی ئه‌و كه‌سایه‌تی و دامه‌زراوه ئه‌مه‌ریكییانه بووه كه له خۆپیشاندانه‌كانی ناوخۆی ئێران ده‌ستیان هه‌بووه و هانی هاووڵاتییان ده‌ده‌ن دژی حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ئێران بووه‌ستنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.