وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كرد كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران بخه‌نه نێو لیستی تیرۆری جیهانییه‌وه.
ئه‌نالێنا بێربۆك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی وڵاته‌كه‌ی (ئه‌ی ئار دی) ڕایگه‌یاند: ئه‌ڵمانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا به هاوبه‌شی كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن سوپای پاسدارانی ئێران بخه‌نه لیستی تیرۆره‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: له ڕۆژانی داهاتوو گه‌ماڕۆی زیاتر به‌سه‌ر حكوومه‌ت و به‌رپرسانی ئێران ده‌سه‌پێنین، به‌هۆی سه‌ركوتكردن و ئه‌نجامدانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر هاووڵاتییان و رۆژنامه‌نووسان.
لای خۆشییه‌وه گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه دا: هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران ئه‌وپه‌ڕی توندوتیژی به‌كارده‌هێنن بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی هه‌موو یاسا و عورفه جیهانییه‌كانه.
سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر به‌رپرسان و حكوومه‌تی ئێران، گوته‌بێژه‌كه‌ی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌وان پێشوازی له سه‌پاندنی هه‌ر سزایه‌كی نوێ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر ئێران.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه خۆپیشاندانی گه‌نج و لاوان و قوتابییان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی ئێران دژی كۆماری ئیسلامی له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان به‌رده‌وامییان هه‌یه و تا ئێستاش سه‌دان هاووڵاتی بوونه‌ته قوربانی و هه‌زارانی تریش بریندار بوون و ده‌ستگیركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.