ئهمڕۆ سێشهممه 1 ى 11 ى 2022، یارییەکانی هەفتەی شەشەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League) دەست پێ دەکەن.
رووبەڕووبوونەوەی گرووپەکانی A ،B،C،D ئهمرۆ ئەنجامدەدرێن و رۆژی دووی تشرینی دووەمیش رووبەڕووبوونەوەی گرووپەکانی E ،F،G، H بەڕێوەدەچن.
ئەو یانانەی لە ریزبەندی یەکەم و دووەمی گرووپەکاندا دەبن، گەیشتن بۆ قۆناغی 16ی خولەکە مسۆگە دەکەن.
بەگوێرەی سیستمی پاڵاوتن، یەکەم یارییەکانی قۆناغی 16 لە رۆژانی 14-15 و 21-22ی شوباتی 2023دا ئەنجامدەدرێن و یارییە دووبارەکانیش لە 7-8 و 14-15ی ئاداری 2023 بەڕێوەدەچن.
خشتەی یارییەکانی ئهمڕۆ بە کاتی هەولێر بەم شێوەیە دەبێت:
پۆرتۆ (پورتوگال)- ئەتلەتیکۆ مەدرید (ئیسپانیا) 8:45 شهو
بایەر لەڤەرکوسەن (ئەڵمانیا)- کلوب بروج (بەلجیکا) 8:45 شهو
لیڤەرپوول (ئینگلتەرا)- ناپۆلی (ئیتاڵیا) 11:00 شهو
رێنجەرز (سکۆتلاند)- ئەیاکس (هۆڵەندا)11:00 شهو
بایەرن میونشن (ئەڵمانیا)- ئینتەر (ئیتاڵیا)11:00 شهو
ڤیکتۆریا پیڵزن (چیک)- بارسێلۆنا (ئیسپانیا)11:00 شهو
سپۆرتینگ لیشبۆن (پورتوگال)- ئینتراخت فرانکفۆرت (ئەڵمانیا)11:00 شهو
ئۆلیمپیک مارسیلیا (فەڕەنسا)- تۆتنهام (ئینگلتەرا)11:00 شهو
یارییەکانی سبهی چوارشهممهش 2 ى 11 ى 2022 بهم شێوهیه بهرێوهدهچێت
ریال مەدرید (ئیسپانیا)- سێلتیک (سکۆتلاند) 8:45 شهو
شاختار دۆنێتسک (ئۆکراینا)- لایپزیک (ئەڵمانیا) 8:45 شهو
چێڵسی (ئینگلتەرا)- دینامۆ زاگرێب (کرواتیا)11:00 شهو
میلان (ئیتاڵیا)- سالزبورگ (نەمسا)11:00 شهو
مانچستەر سیتی (ئینگلتەرا)- سێڤیلیا (ئیسپانیا)11:00 شهو
کۆپێنهاگن (دانمارک)- بۆروسیا دۆرتموند (ئەڵمانیا)11:00 شهو
یوڤێنتوس (ئیتاڵیا)- پاریس سان جێرمان (فەڕەنسا)11:00 شهو
مەکابی حەیفا (ئیسرائیل)- بێنفیکا (پورتوگال)11:00 شهو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.