Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 14:23

ڕووباری دیجلە ململانێ لەگەڵ مردندا دەكات

کوردستان TV
100%

لە عێراق كە ژمارەی دانیشتووانی 42 ملیۆن كەسە و بە سەرچاوەی شارستانیەت و كشتوكاڵ دادەنرێت، كارەساتە سروشتییەكان بێشومارن.
لە مانگی نیسانەوە پلەكانی گەرما 35 پلەی سەدی تێدەپەڕێنن و زریانی خۆڵ بەدوای خۆیدا دێنێت و مرۆڤ و ئاژەڵ و ئامێرەكان بە بەرگێكی پرتەقاڵی دادەپۆشێت.
پاشان هاوین دێت، كە وەرزی دۆزەخە بۆ عێراقییەكان، پلەكانی گەرما دەگاتە 50 پلە و كارەبا دەبڕێت بەهۆی زیادبوونی فشار لەسەر تۆڕەكە.
بەگوێرەی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، بەهۆی وشكەساڵی و كەمی بارانبارین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و خێرابوونی بیابانبوون، ئەمڕۆ عێراق بۆتە یەكێك لە پێنج وڵاتی جیهان كە زۆرترین زیانیان بۆ لێكەوتەكانی گۆڕانی كەشوهەوا بەركەوتووە. 
ئەمەش بەهۆی كەمبوونەوەی بارانبارین و ئەو بەنداوانەی لە توركیا دروستكراون، كاریگەری كردۆتە سەر ڕووباری دیجلە ، كە ڕووبارەكە لێیەوە سەرچاوە دەگرێت.
ئامارە فەرمییەكان ئەمە پشتڕاست دەكەنەوە كە ئاستی ڕووباری دیجلە لە كاتی هاتنی لە توركیاوە بۆ ئەمساڵ لە سەدا 35ی تێكڕای ئەو بڕە تێناپەڕێت كە لە ماوەی 100 ساڵی ڕابردوودا ڕژاوەتە عێراقەوە.
ئەم فایلەش سەرچاوەی گرژییە، بەو پێیەی بەغدا بەردەوام داوا لە ئەنقەرە دەكات كە بڕێكی زیاتر لە ئاو بەربداتەوە.
لەوبارەیەوە جووتیارێكی عێراق بەناوی ئەبو مەهدی تەمەن 42 ساڵ گلەیی دەكات و دەڵێت : دەبێت واز لە كشتوكاڵ بهێنین و ئاژەڵەكانمان بفرۆشین و بزانین دەتوانین بەرەو كوێ بچین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە بەهۆی شەڕی ئێران و عێراق لە هەشتاكان ئاوارە بووین ،ئێستا بەهۆی ئاوەوە كۆچ دەكەین، بەبێ ئاو ئاوارە دەبین، هەرگیز ناتوانین لەو ناوچانە بژین.
بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ كە لە مانگی ئابی ڕابردوودا بڵاویكردووەتەوە، تا كۆتایی مانگی ئازاری ساڵی 2022، زیاتر لە سێ هەزار و 300 خێزان بەهۆی "هۆكارەكانی كەشوهەوا" لە دە پارێزگای ناوەراست و باشووری عێراق ئاوارە بوون.
هەروەها بەپێی ئەوەی بانكی نێودەوڵەتی لە كۆتایی ساڵی 2021 هۆشداری داوە ، تا ساڵی 2050، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی یەك پلەی سەدی و كەمبوونەوەی بارانبارین بە ڕێژەی لەسەدا 10 دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی لەسەدا 20ی ئاوی شیرینی بەردەست لە عێراق. 
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.