ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1-11-2022 له قه‌ڵای هه‌ولێر ،به‌چاودێری حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فێستیڤاڵی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی كولتوور و ڕۆشنبیری و هونه‌ره میللیه‌كانی پێكهاته‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له فێستیڤاڵه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له تیپی نه‌ته‌وه‌یی هونه‌ره میللییه‌كانی توركمان، تیپیی فۆلكلۆری عێراقی، ستافی ماڵی توركمان، تیپی هونه‌ری شنگال، تیپی نه‌ته‌وه‌یی هونه‌ره میللییه‌كانی هه‌ولێر، تیپی بابولحاڕه‌ی شام و تیپی سریان بۆ هونه‌ره میللییه‌كانی بغدیدی قه‌ره‌قووش به تابلۆ هونه‌ریی و چالاكییه‌كانیان به‌شدار بن.
به گوێره‌ی خشته‌ی فێستیڤاڵه‌كه، سه‌ره‌تا وتاری به‌خێرهێنان له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری توركمان ده‌خوێندرێته‌وه و دواتر وتاری وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشكه‌ش ده‌كرێت.
پاشان گرووپه‌كانی هه‌ڵپه‌ڕكێی پێكهاته‌كان تابلۆی هونه‌ری هه‌ڵپه‌ڕكێ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌سه‌ر تیپه به‌شداربووه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت، دواتر به زمانی دایكیی پێكهاته‌كان ژماره‌یه‌ك گۆرانی و هه‌ڵبه‌ست پێشكه‌ش ده‌كرێن..
ئا- كامران
ئه‌مڕۆ له قه‌ڵای هه‌ولێر فێستیڤاڵی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی كولتووری به‌رێوه‌ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.