له درێژه‌ی پیشانگه‌ی په‌ڕتوكی سینه‌ما و ئه‌ده‌بیاتی" یڵماز گونه‌ی" ئه‌مڕۆ و سبه‌ی كۆڕه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
رۆژی سێشه‌ممه ١-١١-٢٠٢٢
كۆڕێك بۆ هاوار مسته‌فا خان
له‌سه‌ر په‌ڕتوكه‌كانی كه تایبه‌تن به پڕۆژه و سینه‌مای كوردی
رۆژی چوارشه‌ممه ٢-١١-٢٠٢٢
كۆڕێك بۆ هۆمه‌ر محه‌مه‌د نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر
له‌سه‌ر دوو له په‌ڕتووكه‌كانی كه شیكاری هه‌ر دوو فیلمی (زه‌ر) و (دارگوێز)ه و جینۆساید و سینه‌ما و بایه‌خی ره‌خنه و شیكاری فیلم له سینه‌مای كوردی و رۆشنبیریی و رۆژنامه‌ڤانیی كوردیی باسی لێوه ده‌كرێت.
سه‌رجه‌م كۆڕه‌كان له ده‌مژمێر(3) دوای نیوه‌ڕۆ له هۆڵی شه‌هید مه‌هدی خۆشناو له یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد/ لقی هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌ده‌چن.
شایانی باسه،كۆڕه‌كان له‌لایه‌ن نووسه‌ر و سینه‌ماكار كه‌ریمۆك غه‌فوور به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
ئا- كامران
كۆڕه‌كانی رۆژانه‌ی پیشه‌نگای په‌ڕتوك و ئه‌ده‌بیاتی "یڵماز گونه‌ی" به‌رده‌وامیان هه‌یه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.