لە خۆپیشاندانەکانی هەفتهی ڕابردوو، کە لە دوای تەواوبوونی ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ژینا ئەمینی لە شارە جیاوازەکانی کوردستان، لانی کەم 16 هاووڵاتی شه‌هید كراون، کە 88 % یان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كان بوونه‌ته قوربانی.
بەگوێرەی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە خۆپیشاندان و بەرخۆدانەکانی ئەم دواییە لە شاری مەهاباد 6 هاووڵاتی، سنە 5 هاووڵاتی، بانە 3 هاووڵاتی و لە شارەکانی قەسری شیرین و پیرانشار هەرکامیان یەک هاووڵاتی گیانیان بەختکردووە.
لەناو گیانبەختکراوەکاندا 3 کەسیان ئافره‌تن و 3 کەسی دیكه‌یان تەمەنیان له‌خوار 18 ساڵە، هەروەها هاووڵاتییەکی خەڵکی هه‌رێمی كوردستان کە بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردنی یەکێک لە شه‌هیدانی شاری بانە چووبووە ئەو شارە، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران شه‌هیدكرا.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، 14 حاڵەت واتە 88٪ جۆری قوربانییه‌كان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كان بووه، و کچێکی تەمەن 16 ساڵیش بەهۆی لێدانی زەربەی توندی باتوم لەسەری و پیاوێکیش بەهۆی هەناسەتەنگی دوای بەرکەوتنی بە گازی فرمێسک ڕێژەوە گیانی لەدەستداوە.
وردەکاری لەسەر گیان بەختکردووەکان:
چوارشەممە 27 ى 10 ى 2022
1-ئیسماعیل مەولوودی ناسراو بە سمکۆ لە شاری مەهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران شه‌هیدكرا.
2-محەممەد شەریعەتی خەڵکی موژژ و دانیشتووی شاری سنە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران شه‌هیدكرا.
3-ئەفشین ئاشام خەڵکی قەسری شیرین، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران شه‌هیدكرا.
4-کەیوان دەرویشی خەڵکی سنە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران شه‌هیدكرا.
5-محەممەد لوتفوڵڵاهی خەڵکی شاری سنە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران شه‌هیدكرا.
6-ئیبراهیم میرزایی خەڵکی دێولان و دانیشتووی شاری سنە، بەهۆی هەناسە تەنگی دوای بەرکەوتنی بە گازی فرمێسک ڕێژ شه‌هیدكرا.
پێنجشەممە28 ى 10 ى 2022
7-کوبرا شێخ سەقا خەڵکی مەهاباد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکارەکانی حکومەت کوژراوە.
8-شاهۆ خزری خەڵکی مەهاباد،بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران شه‌هیدكرا.
9-زانیار ئەبوبەکری خەڵکی مەهاباد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران شه‌هیدكرا.
10-موتەلیب سەعید پیرۆ خەڵکی بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران شه‌هیدكرا.
11-فەرەیدوون فەرەجی خەڵکی سەقز، لە شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران شه‌هیدكرا.
12-فریشتە ئەحمەدی خەڵکی سەردەشت و دانیشتووی شاری مەهاباد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران شه‌هیدكرا.
13-دوکتور مەسعود ئەحمەدزادە خەڵکی مەهاباد، کە ڕۆژێک پێشتر بەتەقەی هێزە هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران به سەختی بریندارکرابوو گیانی لەدەستدا.
14-سارینا ساعیدی خەڵکی سنە، بەهۆی خوێنبەربوونی مێشکی گیانی لەدەستدا. ناوبراو شەوێک پێشتر بەهۆی لێدانی توندی باتۆم لەسەری لەلایەن هێزە سەرکوتکارەکانی حکومەتەوە لە نەخۆشخانە خەوێنرابوو.
هەینی 29 ى 10 ى 2022
15-داستان ڕەسوڵ محەممەد ئاقا، خەڵکی باشووری کوردستان، کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی موتەلیب سەعیدبیرۆ چووبووە بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران شه‌هیدكرا.
یەکشەممە30 ى 10 ى 2022
16-کۆمار دەرئوفتادە، تەمەن 16 ساڵ و خەڵکی پیرانشار، کە شەوی شەممە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران بریندارکرابوو، ڕۆژی دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.