سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان رایدهگهێنێت، ھەفتەی داھاتوو بەردی بناغەی یەکەم پڕۆژەی دروستکردنی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون دادەنرێت و ھەوڵەکان چڕکراونەتەوە ئەمساڵ لەھەموو ناوچەکان دەست بەدروستکردنی پڕۆژەی یەکەی نیشتەجێبوون بکرێت.
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، دکتۆر محەمەد شوکری، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند: دروستکردنی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بەفەرمیی وادەی دەستپێکردنی دیاریکرا بەبڕیاری مهسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت و بڕیارە ھەفتەی داھاتوو ڕۆژی یەکشەممە بەردی بناغەی یەکەم پڕۆژە دابنرێت لەئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
دکتۆر محەمەد شوکری گوتیشی: وەکو سەرەتا لەزاخۆ دەستپێدەکەین کە ھەموو ئامادەکاریان بۆ کردووە و زەوی تەرخان کراوە و ئەوان پێش ھەموو ناوچەکانی دیکە خۆیان ئامادەکردووە، بۆیە لەزاخۆ دەستپێدەکەن و داوامان لەھەموو ناوچەکانی دیکەش کردووە پەلە بکەن بۆ ئەوەی لەھەموو ناوچەکان دەست بەدروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون بکەین.
شوکری باسی لەوەشکرد: لە ھەولێر خەریکە زەوی ئامادەبێت و رێکارەکان تەواوبن، لە سۆران و سلێمانی و ناوچەکانی دیکەش خەریکی دابینکردنی زەویین، بۆیە ھەوڵەکانمان چرکردۆتەوە ئەمساڵ بەردی بناغەی پڕۆژەکان لە ھەموو ناوچەکان دابنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.