Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:31

لە دەڤەرى ڕانیە چەندین پڕۆژەى گرنگ لە حاڵى جێبەجێکردندان

کوردستان TV
100%


 دوێنێ دووشەممە ڕێکەوتی 31ی تشرینی یەکەمی 2022، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە بەسەرکردنەوەى پڕۆژەی دروستکردنی پردی دەربەندی ڕانیە، باسى لەوە کرد کە "پڕۆژەکە، بە شێوەیەکی باش دەستی پێ کردووەتەوە و ئێستا لە قۆناغی دانانی گێردەرەکانی پردەکەیە و ڕێژەی ئەنجامدراویش گەیشتوەتە 58٪‏، ھیوادارین لە مانگی ئایاری ئایندە تەواو بکرێت و بکەوێتە خزمەتی ھاووڵاتیان.
‎پردی نوێی دەربەندی ڕانیە کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى حکومەتى هەرێم و لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین جێبەجی دەکرێت، گوژمەى جێبەجێکردنەکەى 12 ملیار و 580 ملیۆن دینارە کە تا ئێستا کارەکانی کۆڵۆم و کۆڵۆم کەپ و ئەبەتمێنتی تەواو بوون و بڕینی ڕێگاکە لە هەردوو بەری ڕانیە و بنگرد گەیشتووەتە ئاستی سەبگرەید و 38٪ی کاری گێردەریشی تەواوە بووە و سپانی (3٫4٫5)ى تەواو بووە و ئێستا کاری بەستن و قایمکردنی گێردەرەکان بۆ سپانی (6) دەکرێت و لە ھەمان کاتیش گێردەری پێویست دروست کراوە و بەڕێ کراوە بۆ سپانی (2).
‎وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى لەم بارەوە باسى کرد کە  پڕۆژەى دروستکردنى پردى ڕانیە ـ بنگرد بە پشتیوانى ئیدارەى ڕاپەڕین بە باشى بەڕێوە دەچێت و لەگەڵ ئەوەشدا پڕۆژەی ڕێگای دووکان ـ چوارقوڕنە کە بە ھۆی گرفتێکی ھونەرییەوە وەستابوو، لە نێوان ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە چارەسەر کراوە و وەک وەزارەت ھەموو ڕێکارە پێویستەکان بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکە تەواو کراوە بۆ ئەوەی بەڵێندەر دەست بە کار بێت و وەک مژدەیەکیش بۆ دانیشتوانی سنوورەکە، پلانێکمان داناوە لەسەر قەرزی بانکی نێودەوڵەتی، لە ساڵی ئایندە ڕێگای دووسایدی دەربەند ـ ژاراوە بخەینە بواری جێبەجێکردنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.