سه‌باره‌ت به ڕكابه‌ریه‌كانی چامپیۆنس لیگ، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی ئه‌ستێره‌و گۆڵكاری یانه‌ی بارسێلۆنا له یاری ئه‌مشه‌وی تیپه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤیكتۆریا پلزنی چیكی داده‌بڕێ و به‌شداری له یاریه‌كه ناكات، ئه‌ویش به‌هۆی ئازاری پشتی.
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی مۆنۆ دیپۆرتیڤۆی كاتالۆنی بڵاویكرده‌وه كه لیڤاندۆڤسكی هه‌ستی به ئازاری پشتی كردووه‌و به‌و هۆیه‌وه له‌گه‌ڵ شاندی تیپه‌كه‌ی گه‌شتی بۆ وڵاتی چیك نه‌كردووه‌و له شاری بارسێلۆنا ماوه‌ته‌وه بۆ پشوودان و خۆئاماده‌كردن بۆ یاری داهاتووی بارسا له هه‌فته‌ی سێزده‌می خولی ئیسپانیا له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌لمیریا كه شه‌ممه‌ی ئاینده به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جێگای باسه لیڤاندۆڤسكی له هاوینی ڕابردوو له یانه‌ی بایرن میونشنه‌وه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد‌و تا ئێستا هه‌ژده گۆڵی بۆ یانه‌كه له‌سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان تۆماركردووه‌و له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانیاش به تۆماركردنی سێزده گۆڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی خوله‌كه دێت.
لیڤاندۆڤسكی گۆڵكاری بارسێلۆنا له یاری ئه‌مشه‌وی تیپه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ڤیكتۆریا پلزنی چیكی داده‌بڕێ
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.