به بڕیاری یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا، خانمه ناوبژیوانی فه‌ڕه‌نسی، ستێفانی فراپارت یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ڕیال مه‌دریدو سێلتیك له گه‌ڕی شه‌شه‌م و كۆتایی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگ به‌ڕێوه‌ده‌بات.
یاریه‌كه سبه‌ی شه‌و له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ له مه‌درید به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یانه‌ی ڕیال مه‌درید به شێوه‌ی پێشوه‌خت گه‌یشتنی بۆ قۆناغی شازده‌ی خوله‌كه مسۆگه‌ركردووه، فراپارتی ته‌مه‌ن سیی و هه‌شت ساڵ خانمه ناوبژیوانێكی نێوده‌وڵه‌تیه كه چه‌ندین یاری گرنگی له هه‌ردوو ئاستی پیاوان و خانمان به‌ڕێوه‌بردووه.
هه‌روه‌ها یه‌كه‌م خانمه ناوبژیوانه كه سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌بردنی یاریه‌كانی خولی فه‌ڕه‌نسای كردووه‌و ئه‌مساڵیش یه‌كێكه له‌و شه‌ش خانمه ناوبژیوانه‌ی كه یاریه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌بات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.