پۆل پۆگبا ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ڕاستی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا به‌هۆی پێكان به‌شداری له یاریه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست و دووی قه‌ته‌ر ناكات، له‌مباره‌وه بریكاری كاره‌كانی پۆگبا به كه‌ناڵی تی ئێف وه‌نی فه‌ڕه‌نسی ڕاگه‌یاند كه ئه‌م ناوه‌ڕاستكاره هێشتان پێكانی چاك نه‌بۆته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه ناتوانێت په‌یوه‌ندی به پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا بكات و له ڕكابه‌ریه‌كانی جامی جیهان داده‌بڕی.
پۆگبای ته‌مه‌ن بیست و نۆ ساڵ له هاوینی ڕابردوو له یانه‌ی مانچسته‌ریونایتده‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی یوڤێنتوس كرد‌و له‌و كاته‌دا دووچاری پێكان هات، دواتر یاریزانه‌كه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ پێكانه‌كه‌ی كرا، به‌ڵام پێكانی چاك نه‌بووه‌وه، بۆیه به‌فه‌رمی له ململانێكانی مۆندیال بێ به‌ش ده‌بێت.
به‌مه‌ش دیدێ دیشامپ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا گورزێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت كه ئه‌مه دووه‌م یاریزانه له دوای نگۆلۆ كانتێ له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا داده‌بڕێ و به‌شداری له مۆندیالی قه‌ته‌ر ناكات.
جێگای باسه هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسای پاڵه‌وانی مۆندیالی پێشوو، له گڕوپی چواره‌می مۆندیالی قه‌ته‌ر دایه‌و ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌كانی دانیمارك و ئوستڕالیاو تونس ده‌بێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.