دڕه‌كه‌و مێكوته،نه‌خۆشیه‌كی ڤایرۆسییه، زۆر به خێرایی ده‌گوازرێته‌وه، سه‌ره‌تا به تا، سه‌ر ئێشه، قوڕگ ئێشه له‌گه‌ڵ ئازاری گه‌ده ده‌ست پێده‌كات و بۆ چه‌ند رۆژێكی كه‌م به‌و شێوه‌یه ده‌بێت ،دواتر سووربونه‌وه‌یه‌كی زۆر به خور هه‌موو گیانی داده‌پۆشێت و بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ده‌مێنێته‌وه‌و دواتر كاڵ یان ره‌ش ده‌بێته‌وه‌و نامێنێته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه"د. پشده‌ر عه‌بدولڵا ئیسماعیل – پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و گه‌شه‌ی منداڵان" له نووسینێكیدا ده‌ڵێت" نه‌خۆشیه‌كه له یه‌كێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر ده‌گوازرێته‌وه له ماوه‌ی دوو رۆژ پێش ده‌ركه‌وتنی سووربونه‌وه‌كه تا هه‌موو په‌ڵه سوره‌كانی له‌شی ڕه‌ش ده‌بێته‌وه بۆیه پێویسته منداڵی توشبوو له‌ماڵ بمێنێته‌وه‌و پشوو بدات تا هه‌موو په‌ڵه سووره‌كانی گیانی ڕه‌ش ده‌بنه‌وه ،بۆیه ئه‌گه‌ر له ماڵێكدا منداڵێكیان تووشی دڕكه‌و مێكوته بێت، ئه‌وا منداڵه‌كانی تریشیان تووش ده‌بن، به‌ڵام دوای دوو هه‌فته نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت له منداڵه‌كه‌ی تر.
بۆ رێگه گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه د. پشده‌ر عه‌بدولڵا ئیسماعیل ده‌ڵێت" پێویسته منداڵی تووشبوو زوو ده‌ستی بشوات به تایبه‌ت پێش نان خواردن و دوای خۆشۆردن ،ئێستا كوتان دژی دڕكه‌و مێكوته هه‌یه كه ده‌بێته كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبون، خۆ ئه‌گه‌ر تووشی دڕكه‌و مێكوته‌ش بێت ئه‌وا زۆر به‌سوكی ده‌یگرێت ،ژنی سكپڕو منداڵێك كه سیسته‌می به‌رگری له‌شی لاواز بێت ئه‌وا تووشبون به دڕكه‌و مێكوته مه‌ترسیه بۆیان .
له‌سه‌ر چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م نه‌خۆشییه د. پشده‌ر عه‌بدولڵا ئیسماعیل ده‌ڵێت"
ئه‌گه‌ر تاو خورانی زۆر بوو ئه‌وا ده‌توانیت زوو زوو به ئاوێكی فێنك فێنكی بكه‌یته‌وه ،هه‌وڵ بده خواردنه‌كانی زیاتر شله‌مه‌نی و فێنك بن.
له چ كاتێكدا سه‌ردانی پزیشكی منداڵانی پێ ده‌كه‌یت ؟
له‌م حاڵه‌ته‌دا د. پشده‌ر عه‌بدولڵا ئیسماعیل نۆ خاڵی ده‌خاته ڕوو:
1. ئه‌گه‌ر تاكه‌ی بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ یان زیاتر به‌رده‌وام بوو یان به‌رزتر بوو له (38.😎 c°.
2. ئه‌گه‌ر كۆكه‌یه‌كی توند‌و زۆری هه‌بوو، كێشه‌ی بۆ هه‌ناسه‌دانی كردبوو.
3. ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد په‌ڵه سوربونه‌وه‌كانی تووشی هه‌وكردن ببوون.
4. ئه‌گه‌ر سه‌ر ئێشه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو.
5. ئه‌گه‌ر هۆشی باش نه‌بوو.
6. ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی سه‌یری رووناكی بكات.
7. ئه‌گه‌ر كێشه‌ی له ڕۆیشتندا هه‌بوو.
8. ئه‌گه‌ر ڕشانه‌وه‌ی هه‌بوو.
9. ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد ڕه‌قبونی ملی هه‌بوو.
له كۆتاییدا د. پشده‌ر عه‌بدولڵا ئیسماعیل ده‌ڵێت" كۆمه‌ڵێك ده‌رمان هه‌یه كه به‌كار دێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خورانه‌كه‌ی، به‌ڵام باشتره پزیشكی پسپۆری منداڵان بینوسێت".
ئا- كامران
تووش بووانی دڕكه‌و مێكوته كه‌ی سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن ؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.