Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 10:31

پلاسخارت : نەتەوە یەكگرتووەكان پاڵپشتی لە بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا دەكات

کوردستان TV
100%

خاتوو جینین هێنیس- پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق ئەمڕۆ سێشەممە دووپاتیكردەوە كە گەندەڵی دژی پێشكەوتن و گەشەسەندنی عێراق وەستاوەتەوە.
لە وتارێكدا لە میانی كۆڕبەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2022 كە لە هەولێر بە ناونیشانی "عێراق بۆ هەمووان" بەڕێوەچوو، بە بەشداریی سیاسەتمەداران و توێژەرانی ناوەوە و دەرەوەی عێراق، پلاسخارت ڕایگەیاند :گەندەڵی گەورە لە عێراق هەیە، كە گەورەترین تەحەدایەو دژی پێشكەوتن و گەشەسەندنی عێراق وەستاوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد كە نەتەوە یەكگرتووەكان پاڵپشتی لە بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێر دەكات.
هەروها گوتیشی: ناتوانم بۆردومانەكانی توركیا و ئێران بۆ سەر عێراق بوەستێنم، هەروەها ناتوانین ناوچەی دژە فڕین دابمەزرێنین، بەڵام پێویستە حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق و باقی لایەنە سیاسییەكان یەكبگرن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددایانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.