Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 10:18

تۆمەتبارێك دەستگیركرا

کوردستان TV
100%


لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نوسینگەی كوردستان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد .
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆمار كرد كە لە كۆگاكەی كێبڵی كارەبایی دیارنامێنێت و چەند جارێكیش ئەم كارە دووبارە بۆتەوە و بەنزیكەیی بایی 50 هەزار دۆلار كێبڵی لێدزراوە ، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواچونەكانیان دەستپێكردوو دوای ناسینەوەی تۆمەتبار توانرا تۆمەتبار لەكاتی فرۆشتنەوەی كێبڵە دزراوەكاندا دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ژمارەیەك كێبڵی دزراوو چەكێكی جۆری دەمانچە كە بە تۆمەتبار بووە .
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لە ئێستادا تۆمەتبار (أ ، ل ، م لەدایكبووی 1999 ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.