Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 10:34

پەرلەمانتارێكی عێراق : دووبارە بەرزكردنەوەی بەهای دینار وردە وردە ئەنجام دەدرێت

کوردستان TV
100%

محەمەد شەمەری ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا، پێیوایە محەمەد شیاع سودانی ،سەرۆك وەزیرانی عێراق پێویستە سەرنجی لەسەر سێ فایل بێت ئەگەر بیەوێت لە بەرنامەكەیدا سەركەوتوو بێت، جەختیشی لەوە كردەوە كە دووبارە بەرزكردنەوەی بەهای دینار وردە وردە ئەنجام دەدرێت.
محەمەد شەمەری لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیایەكی عێراق ڕایگەیاند، بەرنامەكەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە هەموو ڕوویەكەوە گشتگیرە و ئەو بنچینەیانەی تێدایە كە توانای سەركەوتنی هەیە.
 ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر سودانی بیەوێت لە بەرنامەی حكومەتەكەیدا سەركەوتوو بێت، پێویستە سەرنجی لەسەر سێ فایلی گرنگ بێت، كە بریتین لە خزمەتگوزاری، ئابووری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
شەمەری ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە سودانی هێشتا پێداگرە لەسەر بەرزكردنەوەی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار، بەڵام بڕیارێكی گرنگ هەیە، ئەویش یاسای بودجەیە و حیساباتی عێراقیش لەسەر بنەمای نرخی دۆلار بە 1448 دینارە،  ڕوونیشیكردەوە كە بەرزكردنەوەی بەهای دینار وردە وردە ڕوودەدات.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.