ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین ڕۆژی مانگی تشرینی دووه‌م و له دووه‌مین مانگی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژ به حكوومه‌ت له ئاكامی گیانله‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی له‌سه‌ر ده‌ستی پۆلیسی ئێران و وێڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی سوپای پاسداران، قوتابییانی زانكۆكان و قوتابخانه‌كانی سه‌رانسه‌ری ئێران درێژه‌یان به ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و مانگرتن و خۆپێشاندانه‌كانیان دا و گردبوونه‌وه‌یان ڕێكخست و ناڕه‌زاییه‌كان زانكۆی زه‌هرا له تاران و زانكۆی باكوری تاران و زانكۆی تاران و به‌هه‌شتی و زانكۆ ئازاده‌كانی دیكه‌ی ڕۆژئاوای تاران و زانكۆی ته‌باته‌بائی و شه‌ریف و زانكۆی یه‌زد و ئه‌سفه‌هان و زانكۆی هیوا و خوارزمی و مه‌شهه‌دی گرته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌دا قوتابییه‌كان دروشمی دژ به حكوومه‌تیان گوته‌وه و به‌رگرییان له ده‌ستگیركراوه‌كان كرد و ڕووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان بوونه‌وه كه به جلی سڤیله‌وه هه‌ڵیانكوتایه ناو زانكۆی تاران باكوور.
له زانكۆی به‌هه‌شتیش چێشتخانه‌ی عه‌باس پوور داخرا و ڕێگه به قوتابییانی كوڕ و كچ نه‌درا تێكه‌ڵ ببن و قوتابییه‌كان له‌به‌ر باران ڕاوه‌ستان و دروشمی دژ به حكوومه‌تیان گوته‌وه.
له زانكۆی زاهیدانیش قوتابییان گردبوونه‌وه و دروشمی له زاهیدانه‌وه تا تاران خه‌ڵتانی خوێن بووه‌یان گوته‌وه.
قوتابیانی چه‌ند كۆلێژێكی زانكۆی به‌هه‌شتی گردبوونه‌وه و ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر به ده‌ستگیركردنی قوتابییان و ڕێگه‌نه‌دان به چوونه ناو پۆله‌كانیانه‌وه ده‌ربڕی.
هاوكات قوتابییانی زانكۆی زه‌هرا و یه‌زد و ئه‌میر كه‌بیر ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر به ده‌ستگیركردنی قوتابییان و ڕێگه‌نه‌دان به چوونه ژووره‌وه‌ی ناو پۆله‌كان ده‌ربڕی.
لای خۆشیانه‌وه قوتابییانی زانكۆی مه‌شهه‌د دووپاتیان كرده‌وه كه ئاماده‌ی قۆناغه‌كانی خویندن نابن به هۆی ده‌ستگیركردن و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی قوتابییان له زانكۆ له سه‌رانسه‌ری ئێران.
قوتابییانی زانكۆی مازنده‌رانیش دروشمی دژ به حكوومه‌تیان له‌سه‌ر دیواره‌كانی زانكۆ و به‌شه ناوخۆییه‌كان نووسی.
بێجگه له زانكۆكانیش، ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی قوتابییانی قوتابخانه‌كان به‌رده‌وام بوو له‌وانه‌ش قوتابییانی قوتابخانه‌ی كچان له گه‌ڕه‌كی باغ فه‌یز له تاران له گۆڕه‌پانی قوتابخانه‌كه‌دا گردبوونه‌وه و دروشمی دژ به حكوومه‌تیان گوته‌وه.
له گه‌ڕه‌كی سادقییه‌ش له تاران قوتابییانی قوتابخانه‌یه‌ك ڕژانه شه‌قام و دروشمی دژ به حكوومه‌تیان گوته‌وه.
لای خۆیه‌وه نوێنه‌ری شاری مه‌هاباد له په‌رله‌مانی ئێران له لێدوانێكدا دووپاتی كرده‌وه كه له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا شه‌ش هاووڵاتی له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران‌دا له شاره‌كه كوژراون و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ده‌ستله‌كار ده‌كێشێته‌وه ئه‌گه‌ر توندوتیژی دژ به هاووڵاتییان ڕانه‌گیرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.