قایمقامی هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م لە شاری هەولێر دەستیان بەسەر کۆگایەکی پڕ لە خۆراکی ماوەبەسەرچوودا گرتووه و هه‌روه‌ها سێ کەسیشیان دەستگیر کردووه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ سێشەم لە گەڕەکی هەولێری نوێ له شاری هەولێر، دوای چاودێریکردنێکی چڕی بنکەی ئاسایشی هەولێری نوێ و هۆبەی ئابووری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بۆ کۆگایەك لە گەڕەکی ناوبراو، لەلایەن لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی هەولێر توانرا دەستبەسەر بڕێکی زۆری قاوە و نەستەلە و کێكی منداڵان و دەرمانی پزیشکی دا بگیرێ کە ماوەیان بەسەرچوو بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌ر له كۆگاكه‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ر چەند ئامێرێکی نووسینی ڕێكه‌وتی بەسەرچوون و کارتۆن و بارکۆدیشدا گرتووه کە بەکارهاتبوو بۆ ئەو مەبەستە.
قایمقامی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه كه لە ئەنجامیشدا 3 کەس دەستگیرکران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوە بۆ ئەنجامدانی ڕێکاری یاسایی پێویست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.