Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:26

سعوودیە ئەمریکا لە هێرشی ئێران بۆ سەر سعوودیە و هەولێر ئاگادار دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوی کردەوە، کە سعوودیە ئەمریکا لە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر شانشینی سعوودیە و هەولێر ئاگادار دەکاتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، سوپای ئەمەریکا و سوپای دیکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاگاداربوونی خۆیان ڕاگەیاندووە لەبەرامبەر ئاگادارکردنەوەی سعوودیە لەبارەی هێرشەکانی ئێران لە ناوچەکە.

لە ڕاپۆرتەکە هاتووە کە هێرشە پلان بۆ داڕێژراوەکان ئامانجی سەرقاڵکردنی ئەو ناڕەزایەتیانەیە کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ئێرانی گرتووەتەوە.

گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی لەمبارەیەوە ئاماژەی بەوە داوە کە ئێمە نیگەرانین لە هێرشەکان، لە پەیوەندییە بەردەوامەکاندا لە ڕێگەی کەناڵە سەربازی و هەواڵگرییەکانەوە لەگەڵ سعوودییە دەمێنینەوە.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوودڵ نابین لە بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان لە ناوچەکەدا."

هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەو ڕۆژنامەیە کۆماری ئیسلامی ئێران، وڵاتانی سعوودیە، ئەمریکا، ئیسرائیل بە هۆکاری ناڕەزایەتییەکان و بە بەرپرسیار دەزانێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە سوپای پاسدارانی ئێران دوای ماوەیەکی کەم لە دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکان، ژمارەیەک هێرشی لەدژی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد.

کوردستان جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.