له‌ژێرچاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی ده‌ستی كوردستان، یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی ده‌ستی كوردستان بۆ وه‌رزی 2022 له‌سه‌ر ئاستی كوڕان بەردەوامە.
كاتژمێر 2:30 ی پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی 4 ی 11 ی 2022، له‌هۆڵه‌كه‌یدا یانه‌ی سۆران ده‌كات میوانداری یانه‌ی كه‌ركوك ده‌كات، له‌هه‌مان ڕۆژ و كاتی ئاماژه پێدراودا، یانه‌ی سلێمانی میوانداری یانه‌ی ئاڵا ده‌كات.
بۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ش 5 ى 11 ى 2022، كاتژمێر 2:30 ى پاش نیوه‌ڕۆ یانه‌ی كۆیه میوانداری یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات.
له‌خولی نایابی تۆپی دەستی کوردستان، شه‌ش یانه به‌شدارن و یارییه‌كانیش به‌شێوازی خول و به‌یه‌ك قۆناغ له‌ماوه‌ی پێنج گه‌ڕدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان له‌كاروچاڵاكییه‌كانی به‌رده‌وامه به‌پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان
2 ی 11 ی 2022
هه‌ولێری پایته‌خت
ده‌ست به یارییه‌كانی گه‌ڕی سێیه‌می خولی نایابی تۆپی ده‌ستی كوردستان ده‌كرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.