لە كاتێكدا دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامن لە سەركوتكردنی ناڕەزایەتییە بەردەوامەكانی ئەو وڵاتە، میدیاكانی ئێران ئاشكرایان كرد كە رۆژی دووشەممە فڕۆكەیەكی بەكرێگیراو 150 چەكداری لە بەغداوە بۆ شاری مەشهەد لە باكوری ڕۆژهەڵاتی ئێران بەمەبەستی سەركوتكردنی خۆپیشاندەران گواستۆتەوە، كە پێدەچێت چەكداری حەشدی شەعبی و حزبوڵڵا بن.
لەوبارەیەوە كەناڵی ئێران ئینتەرناشناڵ لە زاری ئەو كەسانەی كە بە شایەتحاڵ وەسفی كردووە ڕایگەیاندووە، چەكدارەكان كە تەمەنیان لە نێوان 25 بۆ 30 ساڵدایە، جلوبەرگی تایبەتیان لەبەردا بووە و جانتای ڕەشیان پێ بووە، ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ڕێگەی هۆڵی ڤی ئای پی فڕۆكەخانەی بەغداوە بە یاوەری دوو ئێرانی بەڕێكراون.
هەروەها بەڕوونی ئەوەشی خستۆتەڕوو، كە لەو كاتەی ئەو چەكدارانە لە فڕۆكەخانە بوون، كەس بۆی نەبووە لێیان نزیك ببێتەوە.
ژێدەر/ ئیران ئینتەرناشاڵ+عەرەبییە
تاران بۆ سەركوتكردنی خۆپیشاندەران 150 چەكدار لە بەغداوە بۆ مەشهەد دەگوازێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.