له هه‌رێمی كوردستان دووكتێبی فه‌لسه‌فی د. ساماڵ مانیی بڵاوده‌كرێته‌وه ، ئه‌و دووكتێبه هه‌ر یهكهیهیان به‌شێكن له دوو پرۆژه نووسینی فه‌لسه‌فی نوێ، پرۆژه نووسین له‌سه‌ر فه‌یله‌سووفی ڕادیكاڵی سه‌ده‌ی رابووردوو به‌ناوی " تێگه‌یشتن كواین"، له‌گه‌ڵ پرۆژه نووسینی "سه‌رزه‌مینی مانا" كه سه‌باره‌ت به فه‌لسه‌فه‌ی زمان و مانایه.
ئه‌و دوو كتیبه هه‌ر یهكهیهیان به‌شێكن له دوو پرۆژه نووینی فه‌لسه‌فی نوێ: پرۆژه نووسین له‌سه‌ر فه‌یله‌سووفی ڕادیكاڵی سه‌ده‌ی رابووردوو (كواین). له‌گه‌ڵ پرۆژه نووسینی "سه‌رزه‌مینی مانا" كه سه‌باره‌ت به فه‌لسه‌فه‌ی زمان و مانایه.
د. ساماڵ مانیی خۆی له پێشه‌كی كتێبه‌كانیدا، به‌م جۆره باسی ئه‌و زنجیره كتێبه نوێیانه‌ی ده‌كات له فه‌لسه‌فه‌دا: "ئه‌مساڵ دوو پرۆژه نووسینم پێكه‌وه ده‌كه‌ونه كتێبخانه‌كانی كوردستانه‌وه. پرۆژه نووسینێك له‌سه‌ر 'كواین'، فه‌یله‌سوفه ڕادیكاڵه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیست به كتێبی 'تێگه‌یشتن؛ كواین' ده‌ستی پێكرد. له‌گه‌ڵ پرۆژه نووسینێكم له فه‌لسه‌فه‌ی زمان و مانا دا، ئه‌میان به كتێبی 'سه‌رزه‌مینی مانا' ده‌ستی پێكردوه. هه‌ردوو ئه‌و كتێبانه‌ش پێكه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه له هه‌فته‌كانی سهرهتای١١ ی ٢٠٢٢ دا و له پێشانگاكه‌ی كتێب له مانگی ١١ ی ئه‌مساڵدا به‌شدارن. كتێبهكانیتری ئه‌و دوو پرۆژه نووسینه فه‌لسه‌فیه نوێیه‌م، به‌ر له كۆتایی ئه‌مساڵ بڵاوده‌كرێنه‌وه.
'پرۆژه‌ی نووسین' بریتی نیه له نووسینی كتێبێك له‌سه‌ر بابه‌تێك یان فه‌یله‌سوفێك. پرۆژه‌ی نووسین، بریتیه له چه‌ند كتیبێكی جیا و سه‌ربه‌خۆ به‌ڵام به ئاراسته‌یه‌ك كه ئاراسته‌ی ئه‌و پرۆژه نووسینه ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كتێبانه‌ی له پرۆژه نووسینێكدا ده‌نووسرێن ده‌بێت به جیا و سه‌ربه‌خۆ مه‌به‌ست بگه‌یه‌نن نه‌ك به‌شێك بن له كتێبێكی دوورودرێژ كه دابه‌ش كرابن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و كتێبانه‌ی یه‌ك پرۆژه‌ی نووسینن ده‌بێت پێكه‌وه یه‌ك ئاڕاسته وه‌رگرن له پرۆژه‌كه‌دا. پرۆژه نووسین ده‌كرێت له به‌شێكی فه‌لسه‌فه‌دا بێت ،یان سه‌رنج خستنه سه‌ر گۆشه‌ی جیاواز بێت له پرسێكی فه‌لسه‌فه‌دا، یا ده‌رخستنی گۆشه جیاكانی تێڕوانینی فه‌یله‌سوفێك بێت، هتد. ئه‌مه ڕاسته بۆ بوارهكانیتریش. هه‌ر چوار پرۆژه نووسینه فهلسهفیهكانم، مه‌به‌ست لێیان دروستكردنی چه‌ند پایه‌یه‌كی تایبه‌تی فه‌لسه‌فی بوون له‌ناو هزراندنی فه‌لسه‌فی به‌زمانی كوردی، سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگن له تێگه‌یشتن له فه‌لسه‌فه، تایبه‌ت و ئاراستهكراوون بۆ تێگه‌یشتن و توێژینه‌وه و فه‌لسه‌فه خوڵقاندن له زمانی كوردی دا.
شایانی باسه نیاز وایه هه‌ردوو كتێبه‌كه،له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه بڵاوبكرێنه‌وه.
ئا- كامران
د. ساماڵ مانیی دوو كتێبی فه‌لسه‌فی بڵاوده‌كاته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.