Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:16

كەنەدا یەك ملیۆن و 450 هەزار كۆچبەر وەردەگرێت

ژمارەی ئەو كەسانەی لەسەر لێواری تەمەنی خانەنشینیدان ، دەگاتە ئاستێكی پێوانەیی
کوردستان TV
100%

كەنەدا بە نزیكەی ملیۆنێك هەلی كاری بەتاڵەوە، بەردەوامبوونی سیاسەتی كۆچبەری وەك چارەسەرێك بۆ كێشەكانی كەمیی كار دەبینێت، چونكە ئامانجی كۆچبەری پێوانەیی بۆ چەند ساڵی داهاتوو داناوە.
بەپێی گوتەی شۆن فرایزەر، وەزیری كۆچبەری كەنەدا ئامانجی ئەم سیاسەتە نوێیە ئەوەیە كە لە نێوان ساڵانی 2023 بۆ 2025 بە كۆی گشتی یەك ملیۆن و 450 هەزار كۆچبەر ڕابكێشێت.
هەڵوێستی حكومەتی كەنەدا سەبارەت بە كۆچبەری "جیاوازە" لەگەڵ حكومەتەكانی وڵاتانی ڕۆژئاوای وەك سوید و ئیتاڵیا، كە پارتە تازە هەڵبژێردراوەكانیان هەوڵدەدەن كۆچبەری سنووردار بكەن .
وەزیری كۆچبەری كەنەدا لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە تۆرۆنتۆ ئاشكرای كرد، كە وڵاتەكەی پێویستی بە كۆچبەری زیاترە، جەختی لەوە كردەوە كە “كەنەداییەكان لە پێویستی بەردەوامبوون لە زیادكردنی ژمارەی دانیشتووانمان تێدەگەن.
بە پێی داتا ئامارییەكان كە لە مانگی نیسانی ڕابردوودا بڵاوكراونەتەوە، دەریانخستووە ژمارەی ئەو كەسانەی لەسەر لێواری تەمەنی خانەنشینیدان لە كەنەدا ، دەگاتە ئاستێكی پێوانەیی.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.