مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه به‌سه‌ختی هاوڵاتییه‌كی بەتەور بریندار كردبوو.
به‌رێوه‌به‌رای ه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه: دوای ئه‌وه‌ی زانیاری گه‌یشته هێزه‌كانی پۆلیس له‌بوونی ڕووداوێكی شه‌ڕكردن، كه تۆمه‌تبارێك به‌سه‌ختی هاوڵاتییه‌كی بەتەوراس برینداركردبو، دواتر بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتبوو، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد، سه‌ره‌نجام‌و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را توانیان تۆمه‌تباره‌كه بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستگیری بكه‌ن.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (هـ، ت، أ) له‌دایكبووی 1983 به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (31/405) له‌یاسای سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه هاووڵاتییه‌كی به ته‌ور برینداركردبوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.