Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:54

ئێران بەردەوامە لە ناردنی چەک بۆ ڕووسیا و ئەمریکاش هەڕەشەی زیاتر دەکات

کوردستان TV
100%


بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، ئێران ئامادەکاریی دەکات بۆ ڕەوانەکردنی نزیکەی هەزار پارچە چەکی دیکە بۆ ڕووسیا کە پێک دێت لە مووشەکی بالیستیکی کورتمەودا و ژمارەیەکی زۆر لە درۆن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەو بارەوە ڕایگەیاند، هەر کەسێک پەیوەندیی بازرگانی لەگەڵ ئێران هەبێت یان پەیوەندی بە درۆن و پەرەپێدانی مووشەکی بالیستی و ناردنی چەکی ئێرانی بۆ رووسیاوە هەبێت سزا دەدرێت.
نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی: هەرکەسێک بازرگانی لەگەڵ ئێران بکات یان هەر پەیوەندییەکی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکەیەوە هەبێت، یان پەرەپێدانی مووشەکی بالیستیکی یان رۆیشتنی چەک لە ئێرانەوە بۆ رووسیا، پێویستە زۆر وریا بێت. ئێمە درێغی ناکەین لە بەکارهێنانی سزاکانمان، درێغی ناکەین لە بەکارهێنانی هەر ئامرازێکی گونجاو و کاریگەر.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.