Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:54

ده‌ست به‌یارییه‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌می خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی كوردستان، یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان  بۆ ساڵی 2022 به‌رده‌وامه‌.
 سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌3 - 11 - 2022، ده‌ست به‌یارییه‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌م ده‌كرێت و بۆ ڕۆژانی دواتریش یارییه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بەڕێوەدەچێت: 
پێنجشه‌ممه‌ 3 ی 11 ی 2022
ده‌ربه‌ندیخان - هێرش - هۆڵ -ده‌ربه‌ندیخان -  كات - 3:00 ی ئێواره‌.
هه‌ینی 4 ی 11 ی 2022
ئاسۆ - ئه‌كاد -  هۆڵ - ئه‌كاد -  كات - 3:00 ی ئێواره‌.
شه‌ممه‌ 5 - 11 - 2022
سۆلافی نوێ - زاخۆ -  هۆڵ- حه‌ی حه‌جاج - كه‌ركوك -  كات- 3:00ى ئێواره‌.
لە خولی تۆپی باسكه‌ی نایابی یانه‌كانی كوردستان حەوت یانە بەشدارن و خولەکەش  به‌شێوازی خول به‌یه‌ك قۆناغ به‌رێوه‌ده‌چێت، 21 یاری له‌خوله‌كه‌دا له‌ماوه‌ی حه‌وت گه‌ڕدا بەرێوەدەچێت، له‌هه‌ر گه‌ڕێكیش سێ یاری به‌رێوه‌ده‌چێت و یانه‌كه‌یش چاوه‌ڕوان ده‌كات.
یانه‌ به‌شداربووه‌كانیش بریتین له‌:
قه‌ڵا، هێرش ، ئاسۆ، ئه‌كاد، ده‌ربه‌ندیخان، زاخۆ، سۆلافی نوێ. 
بەرێوەچوونی کارو چالاکییەکانی یەکێتی ناوەندیییە وەرزشییەکان بەچاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی و بەپشتگیری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت.
راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان
2 - 11 - 2022

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.