Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:47

ئەڵمانیا : چەند هەفتەیەكی دیكە رژێمی ئێران دەڕووخێت

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی یەكێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند كە حكوومەتی ئەڵمانیا پاش لێكۆڵینەوە و تێبینی ورد لەسەر دۆخی ئێران، گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی كە ڕژێمی ئێران چیتر ناتوانێت بەرەنگاری ناڕەزایی و خۆپیشاندانەكانی ناوخۆ ببێتەوە و لە چەند هەفتەی داهاتوودا لە ناوەوە دەڕووخێندرێت.
هەروەها ئەنجوومەنی یەكێتیی ئەورووپا ڕایگەیاندووە كە ئەڵمانیا هەر بۆیە هەوڵ دەدات هاوكاری و پشتیوانی خۆی بۆ خەڵكی ئێران زیاد بكات، بە جۆرێك كە یەكێتیی ئەورووپا ناچارە سوپای پاسداران بخاتە نێو لیستی تیرۆریستییەوە.
لە لایەكی دیكەشەوە ئەمریكا ڕایگەیاندووە كە هەوڵی واژۆكردنی ڕێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ ڕژێمی ئێران نادات، چونكە ئەم ڕژێمە شەرعیەتی خۆی لەدەستداوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.