گۆرانیبێژی راپهری ئهمریكی "تێک ئۆف"،لە شاری هیۆستنی ویلایەتی تیکساسی ئەمریکا، تەقەی لێکرا و کوژرا.
ئهو گۆرانیبێژه، تەمەن 28 ساڵ دوێنی سێشەممە، لەگەڵ مامی خۆی و ئەندامانی گرووپی میگۆس لە یانەیەکی بۆلینگ ئامادەبوون یارییان دهكرد و بەهۆی تەقەکردنەوە، کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
تێک ئۆف ناوی راستهقینهی ك(یرشینگ كاری بول)-ه لە 18 حوزەیرانی 1994 لە ئەمریکا لە دایکبووە، ئەندامی گرووپی میگۆسە کە لەگەڵ مام و کوڕە مامەکەی دایانمەزراندبوو.
ئا- كامران
ژێدهر- بی بی سی
گۆرانیبێژێكی ئهمریكی كوژرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.