لقی گه‌رمیانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشدارییه‌كی توند ده‌داته نۆرینگه‌كانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كه ده‌رزی تێكه‌ڵه به‌كارنه‌هێنن.
به گوێره‌ی نووسراوه‌كه ئاماژه به‌وه دراوه كه به‌كارهێنانی ده‌رزی تێكه‌ڵه قه‌ده‌غه‌یه‌و نابێت له نه‌خۆش بدرێت و هه‌ر نۆرینگه‌یه‌ك به‌كاری بهێنێت به گوێره‌ی یاسا سزا ده‌درێت.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، به‌كارهێنانی ده‌رزییه تێكه‌ڵه‌كه كاریگه‌ری دوورمه‌ودای نه‌رێنی له‌سه‌ر گورچیله‌و ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی جه‌سته ده‌بێت.
جه‌ختیش له‌وه‌كراوه‌ته‌وه، كه هه‌ر كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی له نۆرینگه‌كه‌ی ده‌رزی تێكه‌ڵه به‌كاربهێنێت به یاسا سزا ده‌درێت.
ساڵانه به هۆی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌واو نه‌خۆشییه گوزاراوه‌كانی پاییزی وه‌كو كۆكه‌و هه‌ڵامه‌ت خه‌ڵكێكی زۆر له سه‌ر خواستی خۆیان داوای ده‌رزی تێكه‌ڵه ده‌كه‌ن كه ئه‌مش له ڕووی زانستی پزیشكییه‌وه ڕێگه‌پێدراو نییه.
ده‌رزی تێكه‌ڵه چه‌ندین جۆری هه‌یه، به‌ڵام باوترینیان كه به نه‌خۆش ده‌درێت، پێكهاته‌كه‌ی له ماده‌یه‌كی ستیرۆیدی و ماده‌یه‌كی تری ئازارشكێن پێك دێت كه تێكه‌ڵ ده‌كرێن؛ ماده ستیرۆیدیه‌كه زۆرجار دگزامیتازۆن (dexamethasone) ه‌و ماده ئازارشكێنه‌كه ڤۆڵتارین (Voltarin) ه؛ ئه‌م جۆره ده‌رزیانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌پێدراوی ته‌ندروستی نیه به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌وانه‌یه له دۆخێك‌دا توانای كۆنترۆڵكردنی ئازار‌و هه‌وكردنی هه‌بێ، به‌ڵام كاریگه‌رییه خراپه‌كانی زۆر زیاترن له سووده‌كانی.
جگه له سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی پێشتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به نووسراوێك گشتاندنی بۆ سه‌رجه‌م شوێنه پزیشكییه‌كان كردووه كه تێدا داوای كردووه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رزی تێكه‌ڵه به‌كارنه‌هێنن.
ئا- كامران
ده‌رزیی تێكه‌ڵه قه‌ده‌غه ده‌كرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.