شەوی رابردوو، بەهۆی كێشەیەكەوە، ئافرەتێك پیاوەكەی دەكوژێت و دواتر تەرمەكەی دەسووتێنێت.
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژانامەوانییدا، ئاماژەی بە تاوانەكە كرد و گوتی: شەوی رابردوو، تیمەكانمان ئاگاداركرانەوە بە رووداوێكی كوشتن لە گەڕەكی هەڤاڵانی شاری هەولێر و لەسەرەتادا وا بڵاوكرایەوە كە پیاوێك لە گەرماوەی ماڵەكەیان خۆی سووتاندووە و گیانی لەدەستداوە.
گوتیشی: دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت كە پیاوێك بەناوی ئەحمەد جەواد تەمەن 43 ساڵ و فەرمانبەر لە وەزارەتی رۆشنبیری، بەدەستی ژنەكەی بەناوی (د.غ.م) تەمەن 29 ساڵ و بە رەگەز عەرەبە لە رێگای چەكوشێكەوە لەسەری دراوە و گیانی لەدەستداوە، دواتر بۆ شاردنەوەی تاوانەكە، ژنەكە تەرمی هاوسەرەكەی گواستووەتەوە گەرماوی ماڵەوە و نەوتی پیاداكردووە و سووتاندوویەتی، دواتریش ژنەكە دەستی دوو منداڵەكەی گرتووە و ماوەی چەند خولەكێك ماڵەكەی بەجێهێشتووە و دواتریش لەگەڵ دراوسێكانی چووەتەوە سەر رووداوەكە.
گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، راشیگەیاند كە ژنەكە دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.
پۆلیسی هەولێر: ئافرەتێك پیاوەكەی دەكوژێت و دواتر تەرمەكەی دەسووتێنێت

کاتی خوێندنەوە
کەمتر لە خولەکێک
(130 وشە)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.