نەبەز حەمەخان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی تەق تەق رایگەیاند، ئەمڕۆ لە چوار جێگای جیاواز لە ناحیەی تەق تەق، (4) هاووڵاتی لە لایان سەگی بەڕەڵڵاوە پەلامار دراون و زامدار كراون.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی تەق تەق روونیشیكردۆتەوە كە (3) هاووڵاتی لە ڕەگەزی نێرو (1) هاووڵاتییش لە ڕەگەزی مێ بوون.
نەبەز حەمەخان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی تەق تەق ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر چوار هاووڵاتییەكە چارەسەریان بۆ كراوە و ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.
تێبینی: ڤیدیۆی یەكێك لە كۆڵانەكانی ناحیەی تەق تەقە
ڤیدیۆ.. ئەمڕۆ چوار حاڵەتی گەستنی سەگ لە ناحیەی تەق تەق تۆمار كرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.