وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستى ڕاگرى کۆلێژى پزیشکى ددان لە زانکۆى دهۆک بۆ جارى دووەم ڕادەگەیەنین.
لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پۆستی ڕاگری کۆلێژی ددانی ڕاگەیاند و مەرجەکانیشی بەمشێوەیە خستەڕوو:-
- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
- نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
- خزمەتى زانکۆیی لە (10) دە ساڵ کەمتر نەبێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات، باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکە وەردەگرێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى، هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
ئاماژەی بەوەش داوە کە دواکات بۆ پێشکەشکردن (سى ڤى یەکەى) ، (پوختەى ڕاژەکەى) ، (یەکەمین فەرمانى زانکۆیی بەدەستهێنانى نازناوى زانستى) و (لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستیە بڵاوکراوەکان)، کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى 2022/11/12، ڕۆژى شەممە لەم بەستەرە (https://forms.gle/bRh9diMyjQEXkYHK7) دەبێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا جەختیشی کردۆتەوە کە پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتیی زانکۆ پەسند کرابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.